شوبات 23, 2022 18:18 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زێباری لە دادگەی فیدراڵی عێراق و بێ بەری کرانی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی

وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق کە لە پاڵێوراوەتیی پۆستی سەرۆک کۆماری وەلا نراوە، ڕەخنەی لە دەزگای دادی عێراق گرتووە.

«ھۆشیار زێباری» وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق و لە سەرکردەکانی پارتی دیموکرات ڕەخنەی لە دادگەی فیدراڵی عێراق گرت و وتی: بڕێک لە دادوەرەکان کە ژمارەیان نۆ کەسە بەعسین و دەبا بنەبڕ کرا بایەن و ھێندۆێکیشیان پێشتر سوننە بووەنەو دواتر بوونەتە شێعە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زێباری ھەروەھا بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لە بارەی بێ بەری کرانی لە پاڵێوراوەتیی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق بە سیاسی زانی.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: دادگەی فیدراڵی عێراق ھیچ ھەڵوێستێکی لە بارەی وتەکانی زێباری دەرنەبڕیوە.

سەرپەیڤ