کۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی هەمەدان لەگەڵ ژووری بازرگانیی سلێمانی
رۆژی چوارشەمە بەرواری 23ی شوباتی 2022ی زایینی، وەفدێکی بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی پارێزگای هەمەدانی ئێران بە سەرۆکایەتیی «عەلی ئەسغەر زێبەردەست» سەرۆکی ژوورەکەو بە بەشداریی ئەندامانی سەرۆکایەتی و نوێنەران و کۆمەڵێک لە چالاکانی ئابووری و بازرگانانی هەمەدان لە میانەی گەشتێکیان بۆ پارێزگای سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەگەڵ بەڕێز «سیروان موحەممەد مەحمود» سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و کۆمەڵێک لە بازرگانان و چالاکانی ئابووریی سلێمانی کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی دکتۆر«مەهدی شوشتەری» سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و راوێژکاری سەرکونسوڵگەری، لە لایەن ئەندامانی وەفدی هەمەدانەوە کارەلەپێشینە و تواناکانی بەرهەمهێنان و ئابووریی پارێزگای هەمەدان لە بواری بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتیاری خرانەڕوو و ئامادەیی خۆیانیان بۆ هاکاری لەگەڵ ژووری بازرگانی و چالاکانی بازرگانی و ئابووریی پارێزگای سلێمانی دەربڕی.
لای خۆیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی پێشوازیی لە هاتنی وەفدی بازرگانیی هەمەدان کرد و ئامادەیی ئەو ژوورەی بۆ هاوکاری لەگەڵ چالاکانی ئابووریی هەمەدان لە تەواوی بوارەکاندا ڕاگەیاند.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی یادداشتی لێکگەیشتنی واژۆکراوی رابردووی ساڵی 2018 و زیادکردنی هەندێ بڕگەی نوێ لە نێویاندا بواری فێرکردنی تەکنیکی و پیشەیی و پاڵپشتی کردن لە وەبەرهێنانە هاوبەشەکان یادداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە کە شاندەکە لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا سەرۆکایەتی دەکرێت و لە هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبونەوتەوە.
لەکۆبونەوەکەشدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی هەردولا کاربکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لە دەروازە سنورییەکاندا بونیان هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە دواى خوێندنەوەی تەواوی خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هەردولا و خستنەڕوی سەرنجى ئامادەبوان لە پێناو بەرەوپێشبردنی جوڵەى بازرگانی و ئابوری نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبونەوە گەیشتە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک کە بڕیارە لەم نزیکانە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردولا واژۆبکرێن.