هەرکەس بڕوا بە ئەمریکا بکات، تووشی چارەنووسی ئۆکراین دەبێت
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادپەروەری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مێژو نیشانی دەدات هەر کەس و لایەنێک بڕوای بە ئەمریکا کردووە، بە چارەنووسی ئۆکراین تووش بووە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەتار مەجید لە ئەو بارەوە وتی: جیهان لەم ڕۆژانەی دواییدا، داگیرکرانی ئۆکراین لەلایەن ڕووسیاوە دەبینێت کە ئەوە درۆکانی کۆمەڵگای جیهانی و دووفاقەیی ئەمریکا و ڕۆژاوای بە تەواوەتی دەرخست و دۆخی ئێستا لە مێژووشدا سەلماوە کە هەر لایەن و حکومەتێک کە پشتی لە نەتەوەکەی خۆی کردووە و بڕوای بە ئەمریکا کردبێت بە مەرەدی ئوکراین چووە .
ئەو پەرلەمانتارە ئیسلامییەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان وتیشی: بەرپرسە کوردەکان بەتایبەتی دوای ڕووخانی سەددام لە ساڵی 2003 تا ئێستا بڕوای زۆریان بە ئەمریکا کردووە و لە بەرژەوەندی ئەمریکا، هەوڵی تاک لایەنەی زۆریان داوە کە ئەنجامەکەی ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 واتا بەردانی پشتی کورد بەرامبەر سوپای عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دوای گشت پرسییەکەی هەرێم و ڕازی کردنیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو خولگەی 36 پلە و دۆخی پێش داگیرکرانی عێراق.