بە ھۆی پێنەدانی مووچەوە ، راگرتنی دەوام لە چەند شاری ھەرێمی کوردستان
بایکۆتى دەوام بەهۆی نەبوونى مووچەو بەرزنەکردنەوەى پلەى فەرمانبەران لە سنورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین فراوانتر دەبێت و بەردەوام دەبێت.
بەیانى ئەمرۆ بایکۆتى فەرمانبەران و مامۆستایان لە فەرمانگەو قوتابخانەو خوێندنگەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان دەستیپێکردو فروانتر بوو بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو.
بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و شارەوانی نەخۆشخانەی عەلی کەمال لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی دەستپێکرد و دەوامی فەرمیان بەجێهێشت.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانى بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و شارەوانی نەخۆشخانەی عەلی کەمال لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی دەستپێکرد و دەوامی فەرمیان بەجێهێشت.
هاوکات بەشێک لە قوتابخانەو خوێندنگاکانى شارەکە بایکۆتى دەوامیان راگەیاندو نەچوونە ھۆڵەکانى خوێندنەوە.
لەلایەکى دیکەشەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق بە شێوەیەکی گشتی بایکۆتی دەوامیان کرد و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنورەکە داخران.