ئادار 11, 2022 14:08 Asia/Tehran
  • ھەرێمی کوردستان جێژنی نەورۆز سەرلەنوێ دەست پێ دەکاتەوە

جێژنی نەورۆ کە دوابەدوای تەشەنای ڤایرۆشی کۆرۆناو قەیرانی ئابووری لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە ھەرێمی کوردستان توشی قەپات بوونی یەکجاری ھاتبوو، لە ئێستادا کاربەدەستانی ھەرێم باسی بەرپاکرانی دووبارەی ئەم نەریتە کۆنە دەکەن بە بەرپا کردنی ئاھەنگی جێژن و شایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئومێد خۆشناو» پارێزگاری ھەولێر بە میدیاکانی وتووە کە بەستێن بۆ بەرپاکرانی ئاھەنگ گەلی نەورۆزی لە ھەرێمی کوردستان خۆش کراوەو ھەر لە ئەمڕۆ ھەینییەوە پێشەکییەکانی فەراھەم بووە.

وتیشی: ٢٣ جۆر چالاکی بە بەشداریی دووھەزارو ٥٠٠ کەس لە بەشە جۆربەجۆرە ھونەرییەکان بە مۆسیقاو شانۆو سینەماو بەشی منداڵانەوە بۆ بەرپاکردنی ئاھەنگەکانی نەورۆز لەبەرچاو گیراون.

ھەر لەم بوارەدا «جوتیار عادڵ» وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش باسی  پێنج ڕۆژ پشووی جێژنی نەورۆزی کردووە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەشەمەوە ھەتا ڕۆژی پێنج شەممە چوارەمی حاکەلێوەی ١٤٠١ کۆچیی ھەتاوی.

سەرپەیڤ