ئادار 12, 2022 07:38 Asia/Tehran
  • هەوڵی نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، شکستی هێنا

شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و پۆستی سڕییه‌وه‌ که‌ له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاویکردبووه‌وه‌ و داوای له‌ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردبوو، به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێکی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌ ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کرد و دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵیان، ده‌ڵێت که:‌ "چاوەڕێی هەڵوێستی کۆتایی ئەوانم  بۆ ئەوەی وەک نەوەی نوێ هیچ هەڵوێستیکی تاک لایەنەمان نەبێت و تۆمەتبار نەکرێین بە تاکرەوی".

دوێنێ  شاسوار عه‌بدولواحید پۆسته‌که‌ی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سڕییه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ هه‌وڵه‌که‌ی سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌کگرتووی ئیسلامی شکستی هێناوه‌.

سەرپەیڤ