ئادار 22, 2022 14:40 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی بەرز بوونەوەی ئاستی ناڕەزامەندیی جەماوەری بەرامبەر بە دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە بارەی بەرز بوونەوەی ئاستی ناڕەزامەندیی جەماوەری بەرامبەر بە دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە کوردپرێس،«هادی عەلی» سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە نووسینێکدا لەژێر سەردێڕی «ھاوڵاتیان لە نێوان نەورۆو باری گرانی ژیان» دا نووسیویەتی:جەماوەری هەرێمی کوردستان لەنێوان تووڕەیی و نارەزایی دەربڕین دژ بە شکست و گەندەڵییەکانی حکوومەت و دۆخی خراپی مووچەخۆران و خانەنشینان لەلایەک و ئارەزووی ئاهەنگ گێڕان و خۆشی دەربڕین بەبۆنەی نەورۆزەوە لەلایەکی ترەوە، بەداخەوە دووچاری تەنگژەو سەرلێشێوان ھاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لایەنەکانی دەسەڵاتیش بایەخدان بە ئاهەنگگێرانی جەماوەر بەبۆنەی نەورۆزەوە بەکاردەهێنن بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و گەندەڵیەکانی خۆیان و پشتگوێخستنی زیاتری دۆخی خراپی خەڵک و درێژەدان بە مەینەتیەکانی جەماوەر.

ھادی عەلی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە،وەدرەنگ کەوتنی موچەو ھەڵکشانی نرخی کەل و پەل و پێداویستییەکانی ژیان و ھەروەھا زیادکرانی باج بووەتە ھۆی پەرەسەندنی ناڕەزامەندی خەڵک و موچەخۆران و ئاستی ناڕەزامەندی جەماوەرو ڕەخنەگرتن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی بەرز بووەتەوەو لە ماوەی دوو ڕۆژی ئەم دواییەش دوو کەس لە خانەنشینەکان لە شاری سلێمانی لە ڕیزی وەرگرتنی موچەی مانگانەیان گیانیان لە دەست داوە کە ئەمەش بووەتە ھۆی توڕەبوونی زیاتری خەڵک.

سەرپەیڤ