پەرلەمانتارێکی پارتی وشداری دەدات لە ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: ئەگەر ٢٦ی ئازار سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرێت، هیچ رێگایەک نامێنێتەوە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ڤیان سەبری» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێرق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ٢٢٠ ئەندامی پەرلەمان ئامادەبن لەکۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و چونکو پڕۆسەکە تەواو ئاڵۆز بووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد کە دوای داواکەی سەدر ژمارەیەکی زۆری سەربەخۆش ئامادە دەبن چونکە نایانەوێت ببنە هۆی پەکخستنی پڕۆسەی سیاسی.
«ڤیان سەبری» ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ئەگەر ٢٦ی ئازار سەرۆک کۆمار دیاری نەکرێت ئیدی هیچ رێگایەک نامێنێتەوە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نەبێت.