ئادار 23, 2022 11:53 Asia/Tehran
  • ھەڵسوڕاوی سیاسیی کورد: ئامادە بوونی ئیسرائیل لە کوردستانی عێراق حاشای لێ ناکرێت

ھەڵسوڕاوی سیاسی و نەیاری کوردی عێراقی ڕایگەیاند: ئیسرائیل لەژێر ناووناتۆری جۆربەجۆر لە کوردستانی عێراق دا ئامادەیەو کەس ناتوانێ حاشا لەم بابەتە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «مەکی ئومێدی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «ئەلعەھد» وتیشی: دەوڵەتی بەغداش ئاگای لە ئامادە بوونی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستانە.

ناوبراو وتیشی: کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئیسرائیل و تورکیاو «باز ڕەووف کەریم» سامانداری گەورەی کوردو سەرۆکی کۆ مپانیای نەوتیی کار» لەو ماڵەی کە کەوتە بەر پەلاماری ئێران خەریک بوو بەڕێوە دەچوو.

ئەم نەیارە کوردەی عێراق وتیشی: بەشێک لە داھاتە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان دەڕژێتە گیرفانی بڕێک لە کۆمپانیا تورکییەکانی سەربە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەو بەشێکی نەوتەکەی ھەرێمیش بە خەڵاتی ھێندێک لە حکومەتەکانی ناوچەکە دەکرێت. ئەمە شتێکی ئاشکرلایەو بەڵگەکانیشی ھەن، بۆ وێنە بەشێک لە نەوتی ھەرێمی کوردستان دەردێتە ئیسرائیل ئەویش بە نرخێکی زۆر ھەرزان کە ئەمە بەرلەوەی کە یلە فرۆشتنی نەوت بچێ، لە بەخەڵات کردنی نەوت دەچێت.

بە قسەی ناوبراو، بە سەرنجدانی ئەوەی کە کۆمپانیا نەوتییە ھەڵسوڕاوەکان لە ھەرێم سەربە بنەماڵەیەکی تایبەتین، دیارە بەتاڵان بردنی داھاتەکانیشی زۆر ئاسانە.

سەرپەیڤ