٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێمى کوردستان
ئادار 27, 2022 20:09 Asia/Tehran
وەزارەتى دارایی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەى فەرمانبەرانى هەرێمى خستە سەر هەژماری حکومەتى هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان بە میدیای شارپرێسی رایگەیاند، ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتى دارایی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەى خستە سەر هەژماری حکومەتى هەرێم.
ئەو ٢٠٠ ملیارە بۆ مووچەى مانگی دووی موچەخۆرانى هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت ئەوەش بەوتەى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم.
لەماوەى رابردوودا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر رەوانەکردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەى هەرێم.ی کوردستان.