ئادار 29, 2022 18:11 Asia/Tehran
  • وتووێژی سەدرو تاڵەبانی لە بارەی ڕەوشتی سیاسیی ئێستای عێراقەوە

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە بارەی بابەتگەلی سیاسی و ڕەوشتی ئێستای عێراق لەوانە ھەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی تازە، ڕێگاکانی چارەسەریی گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم ڕەوتی سیاسی و ڕێگاگەلی گونجاو بۆ دەرباز بوون لە چەقبەستوویی سیاسی ڕاوێژیان کرد.

ئەم وتووێژە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پاڵێوراوانی سەرۆک کۆمارەتی بە ئاستی پێویست نەگەییشت.

ڕۆژی شەممە بڕیار وابوو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەرپا بکرێت، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە لە بەر نەگەییشتنی بە ئاستی پێویستی ژمارەی نوێنەران پەکی کەوت.

سەرپەیڤ