ناڕەزایی دەربڕینی 21 پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان
21 پهرلهمانتاری ھەرێمی کوردستان بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناڕەزایی دەردەبڕن.
لهڕاگهیهنراوێکدا که ناوى 21 پهرلهمانتارى لهسهره ئاماژه بهوهکراوه، "پاش باشبوونی دۆخی دارایی و داهاتی هەرێم، جێگەی داخە و لە هەمانکاتدا دابەش نەکردنی مووچە و وەڵامنەدانەوەی کێشەکانیان هاووڵاتیان لەلایەن حکوومەتەوە جێگەی سەرسوڕمانە".
ئهوهش هاتووه، "لەلایەکی ترەوە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە کوردستانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدار، چوونکە ناکرێت لەم دۆخە خراپەی ژیانی هاووڵاتیان دا، تاکە دەزگای نوێنەرایەتی خەڵکیش کە پەرلەمانە بەئەرکەکانی هەڵنەستێت و بەپاساوی نایاسایی و ناڕەوا کار و کۆبوونەوەکانی ڕاگرێت".
ئەو پەرلەمانتارانە جهخت دهکهنهوه، "ئێمە وێڕای سەرکۆنەی ئەم سیاسەتە چەوتەی حکوومەت، لەهەمانکاتدا داوادەکەین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزوویی کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و وەڵامگۆی داوا و ناڕەزایی خەڵک بێت".