نیسان 07, 2022 04:29 Asia/Tehran
  • ھێرش کرایە سەر ھەولێر

شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق : لەیاسا دەرچوەکان لەڕێگەی شانە تیرۆریستیەکانەوە هەوڵ دەدەن ئەم ڕۆژە پیرۆزانە تێک بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شانەی راگەیاندنی سەربازیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد، لەکاتێکدا کە لە ڕۆژانی مانگی رەمەزاندا خاکی عێراق لە ئاسایشت و باوەڕ چێژی وەردەگرت، گروپە "لەیاسا دەرچوەکان لەڕێگەی شانە تیرۆریستیەکانەوە هەوڵ دەدەن ئەو ڕۆژە پیرۆزانە تێک بدەن.

بەپێی ئەم راگەیەنراوە،ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لەڕێگەی سێ موشەکی جۆری کاتیۆشاوە تۆپبارانی ناحیەی خەبات لەپارێزگای هەولێر کرا کە لە چەند ناوچەیەکی چۆڵ و کشتوکاڵی نزیک کۆمەڵگەی گەورگۆسک و زێی گەورەی زاب و پاڵاوگەی گەورگۆسک کەوتنەخوارەوەو هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان لێنەکەوتەوە.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، لە ئێستادا ئەوە دەرکەوتووە کە ئەم موشەکانە لە دوڕیانی حەمدانیەوە ئاراستە کراون، لەلایەن خۆیانەوە دەزگا ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان بەدوای ئەو شانە تیرۆریستیانەدا دەست پێ کردووە کە ئەم کردەوە تیرۆریستیەیان ئەنجام داوە، هەروەها دەزگا ئەمنییەکان کاریش بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە تێکدانی ئاسایش رەوانەی دادگا بکرێن بۆ وەرگرتنی سزای تاوانەکانیان.

سەرپەیڤ