نیسان 09, 2022 18:37 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و 13 بریندار تا ئێستا لە ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نزیک سلێمانى

که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نزیک شارى سلێمانى ڕوویداو سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌ندروستیشى ئاشکرایده‌کات، تائێستا 14 قوربانى گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى شار.

میدیای شارپرێس بە گێڕانەوە له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى شار لە سلێمانی نووسی ، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌کارگه‌یه‌کى ئاسن له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى سلێمانى ڕوویداوه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌، 13 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى شارو که‌سێکیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌و دۆخى 3 له‌برینداره‌کانیش خراپه‌و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌.

تا ئێستا لە بارەی هۆکاری تەقینەوەکە هیچ زانیاریەک لە لایەن سەرچاوە ئەمنیەکانەوە بڵاو نەبووەتەوە .

سەرپەیڤ