پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر بنکەی حەشدی شەعبی
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی بە ھێز بە ھۆی پەلاماری خۆفڕی نەناسراو بۆسەر بنکەی رێکخراوی حەشدی شەعبی دەکەن لە ناوچەی زومماری ھەولێر .
دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دو خاڵی حەشدی شەعبی کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
دژه تیرۆری ھەرێمی کوردستان شەوی رابردوو له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبوک بڵاویکردهوه، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دو خاڵی حەشدی شەعبی کردوه و زیانی گیانی و ماددی لێکهوتوهتهوه.
ئاماژهی بهوهشکردوه، فڕۆکهکه بۆردومانی دو خاڵی سەربازیی فەوجی 87ی حەشدی شەعبی لە نێوان دوڕییانی سمود لە ناحیەی زومماری کردوه و لە ئاکامی بۆردومانەکەدا زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی رانەگەیاندوە، هەروەها حەشدی شەعبی هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.