نیازی تورکیا بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازیی نوێ لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407156-نیازی_تورکیا_بۆ_کردنەوەی_بنکەی_سەربازیی_نوێ_لە_ھەرێمی_کوردستان
سوپای تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازیی نوێی لە سنووری گوندەکانی ناحیەی شیلادزێ دروستکردووە و بۆردومانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنوورەکە لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە بۆ جێگیرکردنی بنکە سەربازییەکانی تورکیابووە لەو سنوورە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 02:06 Asia/Tehran
  • نیازی تورکیا بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازیی نوێ لە ھەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازیی نوێی لە سنووری گوندەکانی ناحیەی شیلادزێ دروستکردووە و بۆردومانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنوورەکە لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە بۆ جێگیرکردنی بنکە سەربازییەکانی تورکیابووە لەو سنوورە.

بە پێی ھەواڵێکی تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک ، فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوام بۆردومانی سنووری گوندەکانی سەر بە ناحیەی شیلادزێ دەکەن و ئامانجی بۆردومانەکانیش ڕێگاخۆشکردنە بۆ کردنەوەی چەند بنکەیەکی نوێی سەربازیی تورکیا لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی شێلادزێ.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ماوەی پێنچ ڕۆژە فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیا و گوندەکانی قەزای ئامێدی دەکەن و زیانی ماددییان بە گوندنشینانی سنوورەکە گەیاندووە.

شەوی هەینی ڕابردوو، فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی “هرورێ”یان لە سنووری ناحیەی کانی ماسی کرد  و زیانیان بە ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتییان گەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا 54 جار چیای”کورەژار” لە سنووری ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە.