هاوکات لە گەڵ سەفەری مەسرور بارزانی بۆ ئانکارا ، تورکیا ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێکرد
سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی (کلیل چنگ)ی بۆسەر پێگەکانی پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) لە"باکوری عێراق" دەستپێکردووه.
خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووه، سوپای وڵاتەکەی لەڕێگەی وشکاییو ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی (کلیل چنگ)ی بۆ سەر ئامانجەکانی پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) لەناوچەکانی (مەتینا، زاپو ئاڤەشین - باسیان) لەباکووری عێراق دەستیپێکردووە.
لهکۆبوونهوهیهکى که لهبارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا بهڕێوهچووه، خوڵوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیاو ژەنەراڵ یەشار گولەر فەرماندەی ھێزەکانی وشکاییو ژەنەراڵ موسا ئاڤسەڤار فەرماندەی ھێزەکانی دەریاییو ژەنەراڵ عەدنان ئۆزباڵ کۆبوونهوه.
ئاکار لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەی کە سوپای تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی پهکهکه لەههرێمى کوردستان دەستیپێکردووە زانیاری پێدراو پاشانیش بەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندیی بەناوەندی جموجۆڵی ھێزە شەڕکەرەکانی ئاسمانی وڵاتهکهى کرد.
لە ڕاگەیاندراوێکیدا، هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگەش بڵاویکردووەتەوە لە شەڕی دوێنێ شەوی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی هەپەگەدا هەشت سەربازی تورکیا کورژراون.