شەوی رابردوو ، فڕۆکەکانی تورکیا چەندین ناوچەی ئامێدی یان بۆردومانکرد
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانێکی خەستی بەرفراوانی چەندان ناوچەی ئامێدی یان کرد.
بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، لە کاتژمێر ٧:٣٠ ەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە خەستی بۆردومانی ناوچە شاخاویەکانی ئامێدی بە تایبەتی ناوچەکانی ( نهێل، نێرو رێکان، لینک )یان کرد .
پێرێ شەویش تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو زنجیرە چیایە بەردەوام بوو، هاوکات هەوڵەکانی چڕ کردەوە بۆ دابەزاندن و جێگریکردنی یەکەیەکی سەربازی لە سەر چیای لینک.
ئەم هێرشانەی سووپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نوێکەی سوپای تورکیایە کەناوی ناوە " چنگی قوفڵ " و لە ١٨ ی نیسانەوە کراوە سەر ناوچەکانی ( زاب و ئاڤەشین و کۆرەژارو ).
چادێران و خەڵکی ناوچەکە پێیانوایە گەر ئەم هێرشەی تورکیا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، پشتینەیەکی ئەمنی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دروستدەکان و رێگای هاتوچۆکانی گەریلاکانی پەکەکە دەگرێت، هەر بۆیە ھێزەکانی ئەو حیزبە بەرگریەکی توند لەو ناوچەیە دەکەن.