پێداگریی یەکیەتی نیشتمانیی لەسەر ئەنجامدرانی وتووێژی سیاسی
نیسان 30, 2022 13:32 Asia/Tehran
ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند لە کاتی بەردەوامبوونی رەوشی ئێستا و وتووێژ نەکردنی رەوتی سەدر لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان ، تاکە رێگایەک کە دەمێنێ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دوبارەیە .
رێزان دلێر گوتی : ئەگەر رەوشی هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی ( سەدر و بارزانی و حەڵبووسی ) نەیەتە گۆڕان و وتووێژێک لە نێوان لایەنە سیاسیەکان ئەنجام نەدرێ ، تەنانەت دوای جەژنی رەمەزانیش شایەتی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق نابین .
دلێر لە درێژەدا گوتی بەیاننامەی سەدر لەمەڕ رێک نەکەوتن لە گەڵ لیژنەی هاواهەنگیی شیعە نیشان ئەدات سەدریەکان هەروا نەیاری وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسیەکان بە تایبەت لیژنەی هاواهەنگیی شیعەن .
لە مانگی مارسی رابردوودا پەرلەمانی عێراق نەیتوانی بە هۆی مسۆگەرنەبوونی رێژەی یاسایی ، سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێ .
سەرپەیڤ