May 01, 2022 07:22 Asia/Tehran
  • داوا لە سەرۆکی ھەرێم بۆ لێبوردنی بەندکراوان بە بۆنەی جەژنی رەمەزان

بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لێبوردنێکی گشتیی بۆ زیندانییان دەربکات.

 

له‌ لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی روداو، عەبدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند: "مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە فەرمی داوای لە سەرۆکی هەرێمی کودستان کردوە کە لێبوردنێکی گشتیی بۆ زیندانییەکان دەربکات، ئەوانەی کە ماوەی یاساییان تەواوبوە یان ساڵانێکە بەبێ دادگەیی کردن لە زینداندان." 

گوتیشی : "ئەم داواکارییەی بزووتنەوەی ئیسلامی، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوەیە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بە بێتاوان دەستبەسەرکراون، یاخود ئەوانەی ماوەی یاساییان لە زینداندا تەواوکردوە، بتوانن لەنێو ماڵ و منداڵ و کەسوکاریان جەژن بکەن".

سەرپەیڤ