May 02, 2022 07:29 Asia/Tehran
  • ژماره‌یه‌ک کاتیۆشا لە سنورى هه‌ولێر گیران‌ و پاڵاوگه‌یه‌کى سنوره‌که‌ش ئاگریگرت

به‌گوێره‌ى ھەواڵێکی میدیای شارپرێس ، ژماره‌یه‌ک له‌دانیشتوانى ناحیه‌ى که‌وه‌رگۆسکى قه‌زاى خه‌بات رایانگەیاند ، ژماره‌یه‌ک کاتیۆشا لەو ناحیه‌یه‌ گیراون‌.

ھەر بە پێی ھەواڵەکە ، یه‌کێک له‌کاتیۆشاکان له‌ناو پاڵاوتگه‌ى ناحیه‌که‌ که‌وتۆته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێکى سوتاوه‌و ئاگرى گرتووه‌و کاتیۆشایه‌کى دیکه‌ش له‌ناحیه‌ى تۆپزاوه‌ که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستانیش له‌سه‌ر موشه‌کبارانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر زانیاریی وردی ئاشکراکرد و رایگەیاند ، "شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەقەزای خەبات کەوتنە خوارەوە"، هاوکات شوێنى هه‌ڵدانى موشه‌که‌کانیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى پەیجی دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکردوون،  شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەسنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە.

له‌باره‌ى زیانه‌کانى ئه‌و موشه‌کبارانه‌شه‌وه‌ دژه‌ تیرۆر ڕایگه‌یاندووه‌، هیچ زیانێکی گیانی‌و مادی لێنەکەوتووەتەوە.دژه‌ تیرۆر ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لەسنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بەقەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستەى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر کراون".

سەرپەیڤ