May 02, 2022 10:58 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ھەولێر : ھیچ ئاگرکەوتنەوەیەک بە ھۆی پەلاماری موشەکیی لە کۆمپانیا نەوتیەکە رووی نەداوە

پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند ھیچ ئاگر کەوتنەوەیەک لە ھەمارەکانی کۆمپانیای نەوتیی کار لە ناوچەی خەباتی پارێزگەی ھەولێر بە دوای پەلامارە موشەکیەکە رووی نەداوە .

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ، دوای پەلاماری موشەکیی بۆسەر ھەولێرو کەوتنەوەی 6 موشەک لە ناوچەی خەبات ، لە پرێس کۆنفڕانسێک دا رایگەیاند ھەوڵدراوە لە رێگەی ئەم موشەکانەوە زیان بە ھەرێمی کوردستان بگەێندرێ بەڵام ئەم پەلامارە نەبووە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆمپانیای کار .

 ناوبراو جەختی کردەوە تیرۆریستانی سەر بە داعش پێوەندیەکیان بەم پەلامارەوە نەبووە و ئەم پەلامارە لە لایەن میلیشیاکان و بە دژی ھەرێمی کوردستان کراوە . 

ئۆمێد خۆشناو بە ئاماژە بەوەی کە پەلامارەکە زیانی گیانی و دارایی نەبووە ، گوتی : حکومەتی ناوەندیی عێراق دەبێ لە ئاستی باڵادا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی پۆلتیک پرێس بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە پەلاماری موشەکیی بۆسەر کۆمپانیای کار بە بەڕێوەبەرایەتیی  شێخ باز بەرزنجی رایگەیاند ، پەلامارەکە بووەتە ھۆی ئاگرگرتنی ئەم کۆمپانیە . 

سەرپەیڤ