نامەیەک لە دکتۆر «عەلی قەرەداغی»یەوە بۆ «مەسعود بارزانی» و «بافڵ تاڵەبانی»
دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان نامەیەکی ئاراستەی سەرکردەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتیمانیی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی «مه‌سعود بارزانی» و «بافڵ تاڵه‌بانی» کردووە و تیای دا داوای ئەوەی کردووە کە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکداو لەگۆڕنانی خەونی ناحەزانی کورد دەستپێشخەری بکه‌ن بۆ پێکەوە دانیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و بڕیاری ئاشتەوایی یەکجارەکی.
دکتۆر«عەلی قەرەداغی» له‌نامه‌کەی دا بۆ «مه‌سعود بارزانی» و «بافڵ تاڵه‌بانی» نوسیویه‌تی: جێژن جوانترین و ره‌خساوترین هه‌لی له‌باره بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی دڵان و پێکه‌وه دانیشتن و بڕیاری کۆده‌نگی بۆ دڵخۆشکردنی خه‌ڵکی کوردستان و وه‌لانانی هه‌مو ئه‌و ساردی و گله‌یی و گازندانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌کدا کراون.
ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، که‌سانێکی ناحه‌زونەیاری ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان دڵیان به بێزاری و ناکۆکیی نێوانمان خۆشه و ئاواتی بۆ ده‌خوازن، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، له‌به‌ر ره‌زامه‌ندیی خودا و دڵخۆشکردنی خه‌ڵکی کوردستان و دروستکردنی ئومێد و له پێناو له گۆڕنانی خه‌ونی ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان، داواتان لێده‌که‌م ده‌ستپێشخه‌ری بفه‌رمون بۆ پێکه‌وه دانیشتن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و بە بڕیاری ئاشته‌وایی یه‌کجاری، مژده‌ی خۆشی به هاوڵاتیانی کوردستانی بده‌ن.