May 05, 2022 03:04 Asia/Tehran
  • پیشانگای پیشە دەستیەکانی ھونەرمەندانی ئیلامی لە ھەڵەبجە بەرپا کرا

سەرپەرشتی کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران باسی بەرپاکرانی پیشانگای پیشە دەستیەکانی ھونەرمەندانی ئەم پارێزگایەی کرد لە شاری ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فەرزاد شەریفی» سەرپەرشتی کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتی: پیشانگای پیشە دەستیەکانی ھونەرمەندانی ئەم پارێزگایە لە شاری ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکەم جار لە ئاراستەی ناساندن و داکۆکی لە پیشەدەستییەکانی پیشەوەرانی ئیلامی لە ھەرێمی کوردستان بەرپا دەکرێت.

شەریفی وتیشی: ھونەرمەندان و ھەڵسوڕاوانی بواری پیشە دەستیەکانی  پارێزگای ئیلام لە پیشانگای پیشە دەستییەکانی ھونەرمەندانی ئەم پارێزگایە لە شاری ھەڵەلجەی ھەرێمی کوردستان، بەرھەمەکانیان لە ١٥ ژووردا دەخەنە بەر چاوی بەسەرکاران.

سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی  کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی پارێزگای ئیلام وتیشی: لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە ٥ی مای بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری ھەڵەبجە بەرپا دەکرێت.

پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران خاوەنی ئاسەواری کۆن و پیشەی دەستیی دەگمەنی وەک جاجم، گڵێم بە نەخش و نیگاری زەق، موعەڕڕەق، ئاوێنەکاری، مونجیق دروین و ھونەرە دەستییەکانی دیکەیە.

سەرپەیڤ