فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا سنووری چەمچەماڵیان بۆردوومان کرد، 5 کەس کوژران
ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ فڕۆکه‌کانى تورکیا سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ریان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆردوومان کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به میدیای شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە: به‌یانىیی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانى تورکی له‌نێوان هه‌ردوو گوندى (جه‌له‌مۆرد ـ دوو ته‌قه‌ڵ) دووجار بۆردومانێکى چڕى کردووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌ر و زیانێکى زۆرى لێکه‌وتۆته‌وه.
هەر لەمبارەوە هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە خەندانی راگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی سنووری گوندی توتەقەڵی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەریان کردووە، بۆردوومانەکەش زیانی ماددی هەبووە بەڵام تائێستا نازانن کە ئایا زیانی گیانیشی هەبووە یاخو نا، چوونکە بەهۆکاری ئەوەی فڕۆکەکان بە بەردەوامی لەو ناوچەیە دەسووڕێنەوە هێزە ئەمنییەکان و تیمی تەندروستی ناتوانن لەناوچەکە نزیک ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ناوچەیەدا هاوشێوەی ژمارەیەک ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکرێت بارەگەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی تێدایە، بۆیە نازانرێت کە ئایا بۆردومانەکە بارەگای پەکەکەی بەئامانج گرتووە یاخود نا.
پەیوەست بە زانیاری سەرەتایی بۆردوومانەکەش بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وتی، لەو سنوردا باس لەوە دەکرێت کە بارەگای پەکەکەی لێ بووە و لە بۆردوومانکەش دا وەک باس دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس سووتاوە.
هاوڵاتیێکى گوندى تووته‌قه‌ڵه‌وه له‌باره‌ى قوربانیه‌کان بە شارپرێسی ڕایگه‌یاند، 5 که‌س به‌هۆى بۆردوومانه‌که‌وه که دوانیان خه‌ڵکى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ئاغجله‌رن کوژراون.
ئه‌وه‌شى وت: "یه‌کێک له کوژراوه‌کان خه‌ڵکى گوندى تووته‌ڵه‌یه و و ئه‌وى دیکه‌ش خه‌ڵى گوندى سه‌رچناره له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجله‌ر".