لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دوو کەس کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون
به‌یانى ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ په‌لاماره‌که‌ى سنورى چه‌مچه‌ماڵ، فڕۆکه‌کانى تورکیا هێرشیانکردۆته‌سه‌ر که‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور.
میدیاکانی هەرێمی کوردستانی هەواڵیاندا ، به‌یانى ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشه‌که‌ى سه‌ر سنورى چه‌مچه‌ماڵ، تورکیا بۆردومانى که‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خموریشى کردوه که به‌هۆیه‌وه دوو کەس بەهۆی ئه‌و بۆردوومانەوە گیانیان لەدەستداوه‌و چوار که‌سى دیکه‌ش بریندارن.
خەڵکی کەمپەکە له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه داوای بەهاناوەچون دەکەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکانیان بۆ نه‌خۆشخانه بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیانه‌وه.
به‌یانیى ئه‌مڕۆش دوو فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانى تورکیا له‌نێوان هه‌ردوو گوندى (جه‌له‌مۆرد ـ تووته‌قه‌ڵ)ى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر له‌سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ دوجار بۆردومانى چڕیان کردوو به‌هۆیه‌وه پێنج که‌س کوژران که دوانیان خه‌ڵکى گونده‌کانى سه‌ر به‌و ناحیه بوون.