سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە داوایەکی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردبێ
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵێک لەبارەی داواکارییەکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ھەواڵە بە تەواوی ناڕاست و دروستکراوە.
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ھەواڵێکەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، گوایە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا باسی لە داواکارییەکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ناوبژیکردنی نێوان ھەولێر و بەغداد.
سەرۆکایەتى هەرێم دووپاتی دەکاتەوە ئەو ھەواڵە بە تەواوی ناڕاست و دروستکراوە و ھیچ لێدوان و ڕاگەیەنراوێکی وا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەرنەچووە.
لەچەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان داوای لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردوە کە ناوبژیوانى نێوان هەرێم و بەغدا بکات و ئەنجومەنى ئاسایش داواکەى قبوڵ کردوە.