May 24, 2022 21:21 Asia/Tehran
  • پارتی وەڵام دەداتەوە

فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق لە وەڵامی ھەڕەشەکەی تاقمی ناسراو بە «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕاگریی عێراق» ڕایگەیاند: لە جەنگەی ئەم قەیرانە سیاسیەی ئێستای عێراق گروپێک به‌تۆمه‌تى ناڕاست‌و درۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن کە دیارە ده‌یانه‌وێت ئارامى‌ و ئاسایشتى کوردستان تێک بده‌ن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاندووە: گروپێکى ناوخۆیی له‌عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاسایشتى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، با عێراقیه‌کان نه‌که‌ونه‌ ژێر هه‌ژمونیى ئه‌م گروپه‌وه‌.

فراکسیۆنى پارتى جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، له‌کاتێکدا کە وڵات به‌ قەیرانێکی سیاسیى گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت‌ و پێکهێنانى حکومه‌ت دواکه‌وتووه‌و حیزبه‌که‌یان له‌سه‌ر ئاستى کوردستان‌ و عێراق سه‌رقاڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان‌ و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌که‌، کەچی ئا له‌م کاته‌دا گروپێک هه‌ڕه‌شه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن که‌ گروپێکى ناوخۆیین به‌ناوى «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕاگریی عێراق» و به‌تۆمه‌تى ناڕاست‌ و درۆ که‌ پڕۆژه‌یه‌کى شکستخواردوى تائیفیه‌ ده‌یانه‌وێت ئارامى‌ و ئاسایشتى کوردستان تێک بده‌ن.

فراکسیۆنەکەى پارتى ئه‌وه‌شی خستووەتە ڕوو کە، ئه‌مه‌ به‌ده‌ستێکى ده‌ره‌کى ده‌زانن‌ و داوا له‌حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ن هه‌رچى زووه‌ بێته‌سه‌رخه‌ت‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ بکات.

ھەر لەم پەیوەندییەدا شه‌وى ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشتى هه‌رێمى کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: گروپێکى له‌وجۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌هه‌رێم ده‌که‌ن‌ و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌کانى سه‌ر هه‌رێم زیاتر بووه‌.

جێگای ئاماژەیە ماوەیەک لەمەوپێش «جێنین پلاسخارت» نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پەیامێک دا کە ئاراستەی پارتی‌ و یەکێتیی کردبوو ڕایگەیاند:هەرێمی کوردستان قسەکانی ساڵێک پێش ئێستای منیان بەهەند وەرنەگرت و دیارە ئەگەر بێتو کێشەکانیان چارەسەر نەکەن قەبارەی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە.

سەرپەیڤ