حوزه‌یران 06, 2022 07:55 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح : رۆژانە 60 تانکەر نەوت سووریاوە دێتە هەرێمی کوردستان و گومرگەکەی نادرێت

سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، رۆژانە 60 تانکە نەوت و 120 تانکەر قیر لە کوردستانی سووریاوە دێتە هەرێم و باج و گومرگەکەی نادرێت بە حکوومەت.

عەلی حەمەساڵح، رایگەیاندوە: "بە پێی بەدواداچوونی ئێمە رۆژانە (60) تانکەر نەوتی خاو و (120) تانکەر قیر لە کوردستانی سووریاوە بە رێگای فیشخاپور دێتە هەرێمی کوردستان و هیچ باج و گۆمرگێک بە حکوومەتی هەرێم نادەن."

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەشت مانگە لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئەمانە حکوومەت بەخشینی بۆ کردون یان نایاسییە، پرسیاری لە وەزارەتی دارایی کردوە بەڵام وەزارەتەکە وەڵامی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.

سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، راشیگەیاندووە، "دۆسیەکە ڕەوانەی دادگاش دەکەم، دەشزانم لە ئێستادا ئەنجامی لە دادگا نابێت."

سەرپەیڤ