ھێرشی بە خۆفڕ بۆ سەر کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i408607-ھێرشی_بە_خۆفڕ_بۆ_سەر_کۆنسولخانەی_ئەمریکا_لە_ھەولێر
سەرچاوە عێراقییەکان وایان بڵاو کردەوە کە کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کەوتووەتە بەر ھەڵمەتی خۆفڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2022 03:26 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە خۆفڕ بۆ سەر کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر

سەرچاوە عێراقییەکان وایان بڵاو کردەوە کە کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کەوتووەتە بەر ھەڵمەتی خۆفڕ.

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە وای بڵاو کردەوە کە کۆنسولخانەی ئەمریکا لە گەڕەکی «شۆڕش»ی ھەولێر بە ھۆی خۆفڕێکەوە ھێرشی کراوەتە سەر.

ھاوکات سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی سەربە ھەرێمی کوردستانیش باسی بیسترانی چەند زرمەیەکی لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر کرد.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کەناڵەکانی «مەیادین» و «ئەلعەھد»یش ھەر کامەو لە ڕاپۆرتێکدا بە جیا ئەو ھەڵمەتەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

«سابرین نیوز» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دوای ئەو ھەڵمەتە لە شوێنی ڕووداوەکە دوکەڵ بەرز بووەتەوە ھێزەکانی ئاسایشتی ھەرێم یاسای قەدەغەی ھاتوچۆیان بەسەر ئەو شوێنەدا سەپاندووە.

ھێشتا میدیاو ڕاگەیەنەرە فەرمییەکانی عێراق وردیاتێکی زیاتریان لە بارەی ھەگەری زیان وێکەوتن و یان گیان لە دەست لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.