پەرلەمانتارێکی کورد: هەرێمی کوردستان لە بەغدا دۆخی زۆر خراپە
سۆران عومەر پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاندووە: هەرێمی کوردستان لە بەغدا دۆخی زۆر خراپە، بەجۆرێکیش خراپە کە هاوپەیمانیەکەی لەگەڵ سەدرو سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگیش فریای هیچی نەکەوتوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «سۆران عومەر» پەرلەمانتاری عێراق لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە: دەرچواندنی یاسای ئاسایشی خۆراک ئەو ڕاستیەی ئاشکراکرد کە شیعەکان چەند ناکۆک بن لەنێوان خۆیاندا دواجار ڕێک دەکەون، سونە چەند کێشەی لەگەڵیان هەبێت هەردو لایەنی ناکۆکی شیعە لەگەڵی پێکدێن، بەڵام کورد نەیانتوانی نە چوارچێوەی هەماهەنگی نە سەدریەکان نە سوننە ڕازی بکەن لەیاسای خۆراک دا داواکاریی هەرێمی کوردستان لە ١٦ ملیار دۆلار جێی بکرێتەوە.
وتیشی:پێش کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای ئاسایشتی خۆراک، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدریەکان شەو کۆبونەوەو ڕێککەوتن، سوننەش لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهات، ئێمەش تاکو قەرزی گەنمی جوتیارانیان بۆ داناین ماندویان کردین ،وتیشیان با نەڵێین پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئەگینا دەنگی پێ نادەن، بۆیە یاساکە جگە لەو قەرزە هیچی بۆ هەرێم تێدا نییە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە: دەرچواندنی یاسای ئاسایشی خۆراک ئەو ڕاستیەی ئاشکراکرد کە شیعەکان چەند ناکۆک بن لەنێوان خۆیاندا دواجار ڕێک دەکەون، سوننە چەند کێشەی لەگەڵیان هەبێ هەردو لایەنی ناکۆکی شیعە لەگەڵی پێکدێن، ئینجا کورد و بە دیاری کراوی هەردووک حزبی دەسەڵات لەهەرێم هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدریەکانن، کەچی نەیانتوانی هیچیان ڕازی بکەن لەیاسای ئاسایشی خۆراک دا داواکاری هەرێمی کوردستان لەو ١٦ملیارد دۆلارە جێی بکرێتەوە.
«سۆران عومەر» لە درێژەی نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان لە بەغدا دۆخی زۆر خراپە ، بەجۆرێک خراپە کە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدرو سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگیش فریای هیچی نەکەوتووە و ناشکەوێ، ئەو هاوپەیمانێتیانە بۆ پۆستە بۆ ماف نیە ھەر بۆیە لە ئەنجام دا ھەرخەڵک زەرەرمەندتر دەبن.
ئاشکراشی کردووە، هەمو سوننە و شیعە چەند ناکۆک بن لەسەر ئەوە کۆکن هەرێم نەوت ڕادەست نەکات هەمو شتێکی بەرامبەر دەکەن و باجەکەشی خەڵک دەیدات.