عومەر عەبدولعەزیز : دەسەڵاتدارانی هیندستان سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i408681-عومەر_عەبدولعەزیز_دەسەڵاتدارانی_هیندستان_سووکایەتی_بە_موسوڵمانان_دەکەن
سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا بەشێک لە بەرپرسانی حزبی دەسەڵاتدارانی هیندستان سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکەن، باڵاپۆشیی ئافرەتان، بانگ، نوێژی هەینی و نوێژی بەکۆمەڵیان قەدەغەکردوە، بەو هەوڵانەیان لە دژایەتی مسوڵماناندا هەموو سنورێکیان بەزاندووە، بۆیە داوا دەکەن سزای سیاسی و ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2022 17:39 Asia/Tehran
  • 
عومەر عەبدولعەزیز : دەسەڵاتدارانی هیندستان سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن

سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا بەشێک لە بەرپرسانی حزبی دەسەڵاتدارانی هیندستان سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکەن، باڵاپۆشیی ئافرەتان، بانگ، نوێژی هەینی و نوێژی بەکۆمەڵیان قەدەغەکردوە، بەو هەوڵانەیان لە دژایەتی مسوڵماناندا هەموو سنورێکیان بەزاندووە، بۆیە داوا دەکەن سزای سیاسی و ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنرێت.

عومەر عەبدولعەزیز، سەرۆکی پێشووتری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان و یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو حزبە لەپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەشکردوە، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی هیندستان لە دژایەتی مسوڵمانان دا هەمو هێڵێکی سوریان بەزاندوە، دوایەمین سنوربەزاندنیان سوکایەتییە بە پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) و خاتو عائیشەی هاوسەری، لە لایەن سەرکردەیەکی حزبی (بەهاراتیا جاناتا)ی حوکمڕانەوە، بۆیە بە توندی ئەو لێدوانە بێ ئەدەبانەی مەحکوم و ڕیسوا دەکات.لێدوانێکی نوپۆر شارما، وتەبێژی فەرمی حزبی بهاراتیا جاناتا و بەرپرسێکی دیکەی ئەو حزبە کە حزبی فەرمانڕەوای هیندستانە لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)    ناڕەزایەتیکی زۆری لێکەوتەوەو  هەریەک لە سعودیە، ئێران، قەتەر، کوەیت، پاکستان و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی سەرکۆنەی لێدوانەکەیان کرد و داواشیان لە هیندستان کرد بە فەرمی داوای لێبوردن بکات