حوزه‌یران 17, 2022 21:41 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ کەس لە ھێرشی درونەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای سلێمانی

لە ھێرشی درونەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان ترۆمبیلێک کرایە ئامنج و لە ئەنجام دا سێ کەس کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز،لە ھێرشی بەیانیی ڕۆژی ھەینیی درونەکانی تورکیا بۆ سەر ترۆمبیلێک لە ناوچەی «سایلۆی کەلار» سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» کوژران و تەرمەکانیان گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم ھێرشە کەیێکیش لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلەکگە بریندار بووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا وای بڵاو کردووەتەوە کە، لە ئۆپەراسێۆنەکەیاندا لە ژێر ناوی «چنگی قفڵ» ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج.

سەرپەیڤ