حوزه‌یران 20, 2022 10:11 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی بەغدا لەمپەر لە سەر ڕێگای فرۆشرانی نەوتی ھەرێم دەنێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: عێراق له‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌کى ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تى سه‌رقاڵى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵیه‌و هه‌رێم هیچ کارتێکى له‌به‌رامبه‌ردا نییه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌کانى په‌رله‌مانى هه ریمی کوردستان ڕایگه‌یاند، عێراق له‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌کى ناوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تى سه‌رقاڵى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵیه‌و هه‌رێم هیچ کارتێکى له‌به‌رامبه‌ردا نییه‌.

«عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح» ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هەریمی کوردستان ڕایگه‌یاند: عێراق ده‌ستی کردووه‌ به‌هه‌وڵدانی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى کێشه‌ بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى نه‌وت ده‌رده‌هێنن‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ش که‌ ئاسانکاریى بۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ن‌ لەوانە تورکیا کە دیارە ئەمەش گه‌وره‌ترین کێشه‌ بۆ هه‌رێم دروست دەکات. ئینجا لە بەرامبەردا هه‌رێم بەس دەتوانێ له‌ دادگایه‌کى نێوخۆدا سکاڵا لە دژى دەوڵەتی ناوەندیی عێراق تۆماربکات کە دیارە ئه‌وەش کاریگه‌رییه‌کى ئەوتۆی نابێت.

له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه‌ دادگاى فیدڕاڵى عێراق لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم نایاساییه‌و دوابەدوای ئەوەش ڕۆژ به‌ڕۆژ فشاره‌کان له‌سه‌ر هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى دادگا چڕترده‌کرێنه‌وه‌.

سەرپەیڤ