کاروانێکی لۆجستیکی سوپای ئەمریکا گەیشتە بنکەی حەریر لە هەولێر
سەرچاوە ئەمنییەکان لە عێراق گەیشتنی کاروانێکی لۆجستیکی سەربازیی ئەمریکایان لەڕێگەی سنووری سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
سوپای ئەمریکا چەند بنکەیەکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، گرنگترینیان بنکەی حەریر و بنکەی فڕۆکەخانەی هەولێرە.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراقی ئێواره‌ی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، کاروانێکی لۆجستیکی سه‌ر به سوپای ئه‌مریکا له رێگه‌ی سنووری سووریاوه هاتووه‌ته ناو هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە دەشڵێت: "ئەم کاروانە لۆجستییە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەتی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە ی بەجێ هێشتووە و دەروازەی سنووریی سیمالکای بەزاندووە بۆ ناو پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که‌ی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که کاروانی لۆجستیک له 20 زرێپۆش و ترۆمبیلی (HAMMER) پێکهاتووه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی قورس که که‌لوپه‌لی سه‌ربازی و خۆراکیان هه‌بووه.
لەگەڵ گەیشتنیان بە عێراق، کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی بۆ دابینکردنی ئاسایشی کاروانەکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، کاروانە لۆجستییە سەربازییەکەی ئەمریکا لە کۆتاییدا چوونەتە ناو بنکەی هەریر لە ناوچەی شەقڵاوەی پارێزگای هەولێر.