پەرەپێدانی هاوکاری زانستی؛ تەوەری وتووێژی سەرکونسوڵی ئێران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
حوزهیران 24, 2022 02:39 Asia/Tehran
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، سەبارەت بە فراوانکردنی هاوکارییە زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی راوێژی کرد.
دوێنێ (پێنجشەممە)، "مەهدی شوشتەری" سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی، لەگەڵ ژمارێک لە شارەزایانی کونسوڵخانە، لەگەڵ "کۆسار محەممەد عەلی"، سەرۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی دیداری کرد.
لەم دیدارەدا پەرەی هاوکاری زانستی و ئەکادیمی لە نێوان زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زانکۆی سلێمانی تاوتوێ کرا.
کردنەوەی ناوەندی بازرگانی و ماڵی داهێنان و تەکنەلۆژیای ئێران لە داهاتوویەکی نزیک دا، وەک یەکێک لە بوارە گونجاوەکان بۆ هاوکاری زانستیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و زانکۆی سلێمانی، لە تەەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان دوو لایەن بوو .
سەرپەیڤ