سه‌رکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: ئێران حەوتەی داھاتوو ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیا لە سلێمانی دەکاتەوە
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران له سلێمانی حه‌وته‌ی داهاتوو به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی سەرکونسولگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به هاوکاریی سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانستی ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدان و بازرگانیی ئێران و که‌رتی تایبه‌تیی هه‌ردوولا، حەوتەی داهاتوو ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران له سلێمانی له ئاھەنگێکی فه‌رمی دا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات. «شوشته‌ری» وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی شاندێکی فه‌رمی له کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌پێی پلانی پێشبینی کراو شاندێکی پێکهاتوو له به‌ڕێوبه‌ران و نوێنه‌رانی نزیکه‌ی 30 کۆمپانیای زانست بنه‌مای ئێرانی له بواره جیاوازه‌کانی پزیشکی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌کترۆنیات، نانۆته‌کنه‌لۆژیا، مه‌وادی کیمیایی، کانزا، په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزاری و...هتد دێنه شاری سلێمانی و رۆژێک بەرله ئاھەنگی کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌که به‌شداری له کۆڕبه‌ندی گفتوگۆ بازرگانیه‌کان (B2B) ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوتاکانی خۆیان له هه‌رێمی کوردستان له ئوتێل تایتانیکی سلێمانی له به‌رواری 4ی ته‌مووزی 2022. سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کۆتایی دا وێڕای بانگهێشتی چالاکانی بازاری هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاماده‌بوون له کۆڕبه‌ندی (B2B) یه‌که‌دا، هیوای خواست به کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ندەی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران له سلێمانی ده‌رفه‌تی ئاماده‌بوونی به‌هێزی کۆمپانیاکانی زانست بنەمای ئێران له بازاری گرنگی عێراق و هه‌رێمی کوردستان خۆش بکرێت.