په‌رله‌مانى کوردستان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسەند کرد
حوزه‌یران 29, 2022 19:27 Asia/Tehran
لەکۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگى په‌رله‌مانتاران هەمواری یاسای نەوت و گازی هه‌رێمى پەسەند کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیباکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای نەوت و گاز‌و پەسەند کرا.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەدەنگی 79 پەرلەمانتار،ھەمواری یاسای دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەشی پەسندکرا.
هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستانداو بەگوێرەی بەرنامەی کار، پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ژمارەیەک پێشنیاز‌و پڕۆژە یاساشی ئەنجام دا.