ته‌مووز 03, 2022 15:14 Asia/Tehran
  • سبەی دوشەممە ، بنکەی بازرگانی کردنی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ ٣ی حوزەیران، عەبدوڵڵا ئاکرەیی لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی پارتی  دەڵێت ''کونسوڵخانەی ئێران ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە بنکەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە بە بەشداریی کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕ و فەنی و هاوکات جێئەمڕۆ ٣ی حوزەیران، عەبدوڵڵا ئاکرەیی لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی پارتی  دەڵێت ''کونسوڵخانەی ئێران ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە بنکەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە بە بەشداریی کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕ و فەنی و هاوکات جێگری زانستیی سەرۆکایەتیی ئێرانیش بەشداری دەکەن''. 

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەشڵیت : ماوەیەکە ئێران داوای کردنەوەی ئەو بنکە بازرگانیانە دەکات کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە شاری سلێمانی بکرێتەوە. 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە جگە لە شاری سلێمانی لە هەولێریش بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی سلێمانی ڕەزامەندیی لێ دراوە و ڕۆژی دووشەممە دەکرێتەوە، هەروەها ئەو بنکانە سەرپەرشتیی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

 

 

 

سەرپەیڤ