فڕۆکەکانی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409350-فڕۆکەکانی_تورکیا_سنوری_پارێزگای_هەولێریان_بۆردومان_کرد
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانکردو زیانی زۆریان گەیاند بە ژینگە و کوێستانەکانی سنوورەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2022 11:26 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانکردو زیانی زۆریان گەیاند بە ژینگە و کوێستانەکانی سنوورەکە .

درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سوپای تورکیا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگی‌ و تۆپی دورهاوێژه‌وه‌  ، (چیا سۆرک، گۆڕەسێو، گەرووی کایەڕەشک‌ و دەرواوی خواروو)ی لە دەڤەری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەوەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ئەو ناوچانە کەوتنەوە، بەڵام زەرەروزیانەکانی هێشتا نەزانراوە.