ته‌مووز 04, 2022 22:25 Asia/Tehran
  • گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

دادگاى که‌رخ ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و دۆسیه‌ى به‌شێک له‌کۆمپانیاکانیشى دواخست.

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، دادگاى که‌رخ له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبەستی ژمارەیەک کۆمانیای بواری نەوتی که‌ لەگەڵ هەرێمی کوردستان گرێبەستیان هەیە، ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان هەڵوەشاوەتەوە بریتین لە(DNO, Genel Energy, WZ, HKN).

له‌باره‌ى دۆسیه‌ى کۆمپانیاکانى گۆڵف کیستۆن‌و شامەران‌و ئاداکس، ئه‌مڕۆ بڕیار له‌دۆسیه‌کانیان نه‌دراو که‌یسه‌کانیان دواخرا.

له‌دواى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق به‌نایاساییبوونى یاساى نه‌وت‌و گازى هه‌رێمی کوردستان ،  حکومه‌تى عێراق به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت کۆمپانیا جیهانیه‌ نه‌وتیه‌کان ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى هه‌رێم ببن.

سەرپەیڤ