ته‌مووز 11, 2022 07:03 Asia/Tehran
  •  پارتی و یه‌کێتی  ھەروا سوورن له‌سه‌ر کاندیده‌کانیان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی عێراق

پەرلەمانتارێکی‌ پارتی‌ رایگەیاند، حزبەکەی‌ سورە لەسەر بەدەستهێنانی‌ پۆستی‌ سەرۆک کۆمار مەگەر لە حاڵەتێک دا لەگەڵ یەکێتی رێکبکەون لەسەر کاندیدێک جێی رەزامەندی هەردوولا بێت.

 شوان محەمەد، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە دەنگی ئەمریکای راگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نیە، پارتی رێبەر ئەحمەد کاندیدیەتی و هەوڵی بۆ دەدات ببێتە سەرۆک کۆمار".

 وتیشی‌: "پارتی پێداگیرە لەسەر پشتگیری کردنی کاندیدەکەی، مەگەر لە حاڵەتێکدا لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوین لەسەر کاندیدێک جێی رەزامەندی هەردوولا بێت".

ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەون، ئەوکات ململانێکەیان دەبەنە نێو پەرلەمانی عیراقەوە، دەنگی پەرلەمانتاران کاندیدی لایەکیان بۆ پۆستەکە یەکلایی دەکاتەوە.

 لە لاتیەکی دیکەوە رێزان شێخ دلێر، راوێژکاری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختیکردەوە، حزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار و کاندیدەکەشی کە بەرهەم ساڵحە نابێت.

 وتیشی‌: "دوو رۆژ پێش جەژن، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوویەوە و جەختیان لەسەر کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کێبەرکێکە قورس دەبێت، دەبێت ئیش لەسەر شەخسی پەرلەمانتاران بکرێت، تا دەنگ بە د. بەرهەم بدەن".

 لای خۆیه‌وه‌ قەیس خەزعەلی‌، ئەمینداری‌ گشتی‌ عەسائیبی‌ ئەهلی‌ حەق رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 10ی ته‌مموزی 2022،  لە وتاری‌ جەژندا هۆشداریدایە لایەنە کوردیەکان کە ئەگەر لەسەر کاندیدێک رێکنەکەون، زۆر چاوەڕوان نابن لەبابەتی دیاریکردن و هەڵبژاردنی سەرۆ کۆمار. 

سەرپەیڤ