بوومەلەرزەی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەری شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند
تهمووز 19, 2022 10:08 Asia/Tehran
ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی عێراق باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی کردووە بە گوڕی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەر لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی سێ پۆیینت پێنج ڕیختەر باکووری ناوچەی کەلاری سەربە پارێزگار سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ھەژاندووە.
لەبەیاننامەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دا ھاتووە،ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر١٢ و ٤٠ خولەکی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی لە چوارکیلۆمەتریی باکووری ناوچەی کەلاری سەرە پارێزگای سلێمانیی عێراق تۆمار کراوە.
بوومەلەرزەکە لە لایەن شارومەندانی ناوچەکەشەوە ھەستی پێ کراوەو لە بارەی زیانە شیمانەییەکانیشی ھیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.