مەسرور بارزانى: چارەسەرنەکرانی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی عێراق نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409767-مەسرور_بارزانى_چارەسەرنەکرانی_کێشەکانی_هەولێر_و_بەغدا_لە_بەرژەوەندیی_عێراق_نییە
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، چارەسەر نەکرانی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لە بەرژەوەندیی ئارامی و سەقامگیریی عێراق نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2022 06:34 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانى: چارەسەرنەکرانی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی عێراق نییە

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، چارەسەر نەکرانی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لە بەرژەوەندیی ئارامی و سەقامگیریی عێراق نییە.

ڕۆژی سی شەممە «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و «ئێریک شۆڤالی» باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا کرد.

بەپێی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا «ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ» کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستانیش، ئامادە بووەو تێدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

ئاماژە بەوەشکراوە، کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی و چارەسەرکردنیان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە و «مەسرور بارزانی» جەختی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور کردووەتەوە.

سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە مانەوەی کێشەکان بەبێ چارەسەری و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، لە بەرژەوەندی ئارامی و سەقامگیریی و هاوڵاتیانی عێراق نییە.

«مەسرور بارزانی» لە بارەی پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش ڕایگەیاندووە:لەم ئاراستەیەدا رێزگرتن لە بنەماکانی هاوبەشی و بەشداریی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان گرنگن.