لە هەولێر ڕێگە نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409843-لە_هەولێر_ڕێگە_نەدرا_دژی_تورکیا_خۆپیشاندان_بەڕێوە_بچێت
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێگەیان نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2022 11:39 Asia/Tehran
  • لە هەولێر ڕێگە نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت

هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ڕێگەیان نەدرا دژی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت.

میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند بڕیاربوو ڕۆژی هەینی 22-7-2022، لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕێگەنەدرا هیچ گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.

ئه‌وه‌ش خراوەتەڕوو، هێزێکى ئه‌منى به‌ر له‌گه‌یشتنى خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان پێکراوه ‌و ڕێگه‌ به‌هیچ که‌س ناده‌ن به‌شدارى خۆپیشاندانه‌که‌ بکات و هه‌رده‌زگایه‌کى راگه‌یاندن بیه‌وێت ڕووماڵ بکات ده‌ست به‌سه‌ر که‌ل و په‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌کانیدا ده‌گیرێت.

هەروەها ناس کورد بڵاوی کردەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە: "چوار هاووڵاتی کە ویستیان بەشداری گردبوونەوەی ھەولێر بکەن دژی تۆپبارانی تورکیا، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران، پێویستە لە زووترین کات ئازاد بکرێن".