تورکیا بنکەیەکی سەربازیی نوێی لە پارێزگەی دهۆک کردەوە
لە درێژەی چالاکییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق، سەربازانی تورکیا بارەگایەکی نوێی سەربازییان لە "دهۆک" دروست کرد.
بەپێی راپۆرتی شەفەق نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە سوپای تورکیا بارەگایەکی سەربازی نوێی لە سنوورەکانی شاری "ئامێدی" کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای دۆهوک دروستکردووە.
بە وتەی ئەو شایەتحاڵانە، بارەگای نوێی تورکیا دەڕوانێتە گوندەکانی "سەکیری"، "سەرکەلی" و "کۆڤانی" لە دەڤەری دێرلوک.
لەلایەکی دیکەوە تورکیا چەندین کەمپی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق هەیە کە بەشێکیان لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستی کردووە. لە دۆهوک کەمپەکانی "بامەڕنی" و "سیری" و "ئامێدی" سەر بە تورکیان.
چوارشەممەی رابردوو سوپای تورکیا سەیرانگەی پەرخە ی "زاخۆ" ی تۆپبارانکرد . میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوای ئەم هێرشە ٩ هاوڵاتی عێراقی کوژراون و ٣١ کەسیش برینداربوون.