ته‌مووز 26, 2022 12:28 Asia/Tehran
  • کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج

ڕۆژی ڕابردوو بە ھۆی چەند موشەکێکەوە کێڵگەی «کۆرمۆر» لە ھەرێمی کوردستان ھێرشی کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو کۆمپانیای دانەغاز جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئێوارەی دوێنێ سێ مووشەک ئاراستەی کێڵگەی غازی «کۆرمۆر» کراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە کە، زیانەکان هێشتا نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زیانی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە.

دوابەدوای هێرشەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەنێو کێڵگەکە لێدراوە و هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

مانگی ڕابردوو سێجار هێرشی مووشەکی بۆسەر کێڵگەی غازی سروشتیی کۆرمۆر لە ناوچەی قادر کەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران.

دوابەدوای سێیەمین هێرش، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەکەی کرد و هاوڵاتییانی هەرێمی دڵنیا کردەوە کە ھێرشە‌کان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و پێداویستیی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

سەرپەیڤ