ئاب 04, 2022 14:14 Asia/Tehran
  • فازڵ میرانی : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئاسان نییە

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی داخوازییەکەی سەدرەوە رایگەیاند: ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کگەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی  ھەرێمی کوردستانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا لەبارەی داواکەی سەدرەوە بۆ هەڵوەشاندەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستای عێراق، وتی: کشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمان بڕیارێکی دروست نەبووە و ئەوەی لە عێراقدا رووی داوە کارێکی راست نەبووە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە: سەدر دوو چەکی بەدەستەوە بووە، یەکەمیان هەبوونی 73 کورسی پەرلەمانی بووە و دووەم شەقام بووە و یەکەمیانی لەدەستداوە و هێشتا دەستی بە چەکی دووەمەوە گرتووە کە شەقامە و لە دەرەوەی پەرلەمانەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات کە کارێکی ئاسان نییە.

قسەکانی فازڵ میرانی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چوارشەممە، موقتەدا سەدری رابەڕی رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد لە عێراق دا.

سەرپەیڤ