دەستگیریی رۆژنامەنووسان لە هەولێر، هێزی ئەمنی لە سلێمانی بڵاوەی پێکرا
ئاب 06, 2022 09:28 Asia/Tehran
له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى هێزێکى زۆر به‌شێکیان به‌جلوبه‌رگى مه‌ده‌نى بڵاوه‌یان پێکراو له‌هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێک ده‌ستگیرکران‌و چونه‌ته سه‌ر ماڵى ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نوسى دیکه‌ش.
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه هێزه‌کانى ئاسایش چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێکیان ده‌ستگیرکردووه‌و چونه‌ته‌سه‌ر ماڵى ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نوسى دیکه.
بە گوێرەی ئەم ھەواڵە ، دواى ئه‌وه‌ى چونه‌ته‌سه‌ر ماڵى ڕۆژنامه‌نوسان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌وکاته‌دا له‌ماڵ نه‌بوون، ده‌ستگیرنه‌کراون.
دەووترێ له‌سلێمانى پارێزگاى سلێمانى‌و به‌دیاریکراویش له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا هێزێکى زۆر بڵاوه‌ى پێکراوه که به‌شێکیان جلوبه‌رگى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردایه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، بڕیاروایه له‌کاتژمێر 5ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.