ئاب 10, 2022 02:01 Asia/Tehran
  • سیاسەتڤانێکی کورد: سەدر ڕێگر دەبێت لە بەردەم سەرگرتنی دانوستانی لایەنەکان لە ھەولێر

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتڤانی کورد لە ڕادەربڕینێکدا پێی داگرت: موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕێگر دەبێت لە بەردەم سەرگرتنی دانوستانی لایەنە عێراقیەکان لە ھەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر«مەحمود عوسمان» سیاسەتڤانی ناوداری کورد ڕایگەیاندووە، ئەگەر دانوستانی لایەنە عێراقییەکان لە هەولێر بکرێت سەدر ناهێڵێت سەرکەوتوو بێت و بەهیچ شێوەیەک ڕابەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ گفتوگۆ و دانوستاندا نییە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لایەنەکانی دیکە داوای گفتوگۆ دەکەن، بەڵام سەدر ڕەزامەند نییە و ڕەتی دەکاتەوە و بێگومان کێشەی گەورەی لەگەڵ نوری مالیکی هەیە کە زۆربەی دەنگی نێو چوارچێوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی هەیە کە نزیکەی 40 کورسیی پەرلەمانییەو لەهەموویان بەهێزترە.

بە قسەی ئەم سیاسەتڤانە کوردە، موقتەدا سەدر دژی مالیکییە، چونکو کاتی خۆی مالیکی پەلاماری لایەنگرانی داوەو زەبری قورسی لێ وەشاندووەن و هەندێکیشی لێ گرتوون کە دیارە ئەمەش خۆی لە خۆی دا ئاگری دوژمنایەتی لەگەڵ پارتی دەعوەی بڵێسەدارتر کردووە.

سەرپەیڤ